Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:33

بە تۆمەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیکردن دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 08ـی 2022 دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیکردن ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ئـ. م. و.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی لاپتۆپێک و بڕێک پارە و کەلوپەلی گرانبەها لەنێو ئۆتۆمبێلەکان لە گەڕەکی نەورۆز.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کرا، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخرێت و ڕەوانەی دادگە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.