Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:23

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەنزینی نۆڕماڵ بە کوالێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر بەرھەمی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بە کوالێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە  بەنزینخانەکان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: لێژنەکانی بەدواداچوون و چاودێری بەنزینخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتی بەنزین، ھەر بەنزینخانەیەکیش دەستکاریی خەسڵەتی بەنزین بکات یاخود بەنزین بەکوالێتی خراپ و دوور لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بفرۆشێت  سزا دەدرێت و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە

ڕاشیگەیاند: وەزارەتەکەمان  لە نوێترین هەوڵەکانی بۆ رێکخستنی بازاڕی بەنزین، توانیویەتی 2 ملیۆن و 500 ھەزار لتر بەنزین بەکوالێتی زۆر باش، ڕۆژانە دابین بکات و  کوالێتی بەنزین باشتر بکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە دا کە لە  ماوەکانی پێشتر لە ڕێگەی دابینکردنی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ  بە نرخی پاڵپشتیکراو، ڕێگەمان گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەزارەتەکەمان توانیوویەتی ڕۆژانە بە دابینکردنی 2.5 ملیۆن لیتری بەنزینی نۆڕماڵ، نرخەکەی دابەزێنێت و ئێستاش کوالێتییەکەی باشتر کردووە،  ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی بڕی بەنزینی پێویست بەکوالێتی زۆر باش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.