Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:29

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردییان ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کۆسە کەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی جەماڵ عەلەوی تەمەن 37 ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 23ی 8 ی 2022 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر5ی بەیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی جەماڵ عەلەوی و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای پشکنی ماڵی جەماڵ عەلەوی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ جەماڵ عەلەوی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رابردوودا، لانی کەم 53 هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.