Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:22

ئەڵمانیا بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ چەك بۆ ئۆكرانیا دابین دەكات

کوردستان TV
100%

ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ، بە بەهای نزیكەی 500 ملیۆن یۆرۆ چەكی زیادە پێشكەش بە ئۆكرانیا دەكات .
گوتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، وڵاتەكەی بە تایبەتی سێ سیستەمی بەرگری ئاسمانی Iris-T و نزیكەی 10 زرێپۆشی تانك ڕاكێشان و 20 مووشەك هەڵگر ، جگە لە تەقەمەنی ورد و دژە ئامێری فڕۆكە، بۆ ئۆكرانیا دابین دەكات
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی بەهای ئەم ئامێرانە نزیكەی 500 ملیۆن یۆرۆیە و كیێڤ لە ساڵی 2023دا بەشێكی زۆری ئەو ئامێرە وەردەگرێت.
دوای ئەوەی لەشكركێشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ترسی لە سەرانسەری ئەوروپا وروژاند، حكومەتی ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا بڕیاریدا بە وەبەرهێنانی 100 ملیار یۆرۆ بۆ مۆدێرنكردنی سوپای ئەڵمانیا.
لەوەتەی شەش مانگ لەمەوبەر لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستی پێكردووە، شۆڵز و حكومەتەكەی ڕەخنەی توندیان لێدەگیرێت، بەتایبەتی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوون چەك بنێرن بۆ كیێڤ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.