Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

ڕێورەسمی خەڵاتی پێشبڕکێی (کوردستان لەچاوی ئێمەوە) بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم و د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان، ڕێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی پێشبڕکێی (کوردستان لەچاوی ئێمەوە) بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا، وێرای دەست خۆشی لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێکە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ بەشداربووان و براوەکانی خواست.
جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پێشبڕکێیە، کەبەبەشداری (130) لاوی فۆتۆگرافەری کوردستان لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرابوو، پاڵپشتیکردنی  فۆتۆگرافەرانی کوردستان بوو.
ئا- كامران

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.