Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

پارێزگارى هەولێر داوا لە دایک و باوکان ده‌كات بەشداربن لە هەڵمەتى کوتانى منداڵەکانیان

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.8.24، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وبەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و نوێنەرى ڕێکخراوى یونسێف و ژمارەیەکى دیکە لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، لەژێرچاودێرى بەرێوەبەرايەیتى گشتیى کاروبارى تەندروستى، لەبنکەی تەندروستى محمەد باجەلان، ڕێورەسمى دەستپێکردنی هەڵمەتى چڕکردنەوەی خزمەتگوزاری کوتانی گشتگیر بۆ کوتان بەڤاکسینی کۆڤید19 و کوتانی ڕۆتینی دژى نەخۆشى ئیفلیجى منداڵان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێک وێراى پشتیوانیکردن لە هەنگاوەکانى  وەزارەتى تەندروستى لەپێناو پاراستن و سەلامەتى تەندروستى هاوڵاتییان، ڕایگەیاند: "دڵنیایی دەدەین وەکو پارێزگاى هەولێر یەکە کارگێرییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ڕادەسپێرین بەهەموو شێوەیەک هاوکارى تیمەکانى تەندروستى و تیمە گەڕۆکەکان بکەن بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە". 
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "مەبەست لە ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتە پاراستنى سەلامەتى نەوەکانى داهاتوومانە لەجۆرەها نەخۆشى،  بۆیە داواکارین لە دایک و باوکان و هاوڵاتییان، بەشداربن لەوهەڵمەتە و هاوکارى تیمە تەندروستیەکان بن و منداڵەکانیان بکوتن".
جێگەى باسە، ئەم هەڵمەتە  بەردەوام دەبیت لەبنکە تەندروستیەکان و لەڕێگەى تیمى گەڕۆکى کارمەندانی تیمی کوتان، جگە لە کوتان بەڤاکسینی کۆڤید19، هەموو ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 1 رۆژی تاکو  5 ساڵانە، واتا 5 ساڵی تەواو نەکردبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.