Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:34

تۆمه‌تبارێك به‌نووسینی نوشته‌ و دوعا 16 ملیۆن دینار له‌كچێك وه‌رده‌گرێت

نوسینگەی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستگیر دەكات
کوردستان TV
100%


شەوی 22/8/2022  مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندی نوسینگەی دەربەندیخانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) كەبەڕەگەز كوردەو تەمەنی (29) ساڵە دەستگیر كرد.
نوسینگەی دەربەندیخانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان رایده‌گه‌ێنێت: تۆمەتبار بە ناوی نوشتەو دوعاوە بڕی (شانزە) ملێۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە‌و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە‌و ترساندوویەتی ، پاش وەرگرتنی زانیاری ووردو ماندووبونێكی زۆر توانرا دەستگیر بكرێت‌و رادەستی یاسا بكرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.
نوسینگەی دەربەندیخانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، لە ئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووەتە سەرچاوەی هەرە زۆری كێشەكانی خێزان ‌وهەڵخەڵەتاندنی گەنجان بە تایبەت ئافرەتان.
ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.