شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، خاپووركردنی پێنج حەشارگەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە بەسەرپەرشتی و پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هەروەها بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە میانی ئەنجامدانی شەش هێرشدا، پێنج حەشارگەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەكانی باشووری قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردومان كردووە.
راشیگەیاندووە كە لە ئاكامی بۆردومانەكاندا، پێنج حەشارگەكەی داعش خاپووركراون.
جەختیشی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچانەی كە خۆیان حەشارداوە.
پێنج حەشارگەی داعش لە رۆژئاوای عێراق خاپووركران

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.