ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای نەینەوا ئافرەتێك بەهۆی كێشەی خێزانی بەچەقۆ هاوسەرەكەی دەكوژێت.
لەوبارەیەوە پۆلیسی نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دوای پێگەیشتنی هەواڵی كوشتنی هاووڵاتییەك لە ناوچەی (گەڕەكی تەڵیحە) لە ناحیەی تەلعەفەر و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە ،كوشتنەكە ئاشكرا بوو و دەركەوت كە ئەنجامدەری تاوانەكە هاوسەری قوربانییەكە بووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ئاماژە بەوە كراوە كە ئافرەتەكە دانی بەتاوانەكەی ناوەو هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانەشی بۆ ناكۆكی و كێشەی خێزانی گەڕاندۆتەوە .
پۆلیس ڕوونیشی كردۆتەوە كە ئافرەتەكە لە ناحیەی تەلعەفەر لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەستگیركراوە.
لە پارێزگای نەینەوا ئافرەتێك بەچەقۆ هاوسەرەكەی دەكوژێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.