Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:33

كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ‏
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/8/24  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كونسولى گشتیى نوێى ‏ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزبایى لێكرد بۆ ‏ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى ‏هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نیشان دا.‏

لاى خۆیه‌وه‌  كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى عێراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسییان تاوتوێ ‏كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ‌سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رى دۆخى ‏عێراق ته‌نیا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ‏باسى له‌ دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه‌ ‏سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.‏

ده‌رباره‌ى په‌یوندییه‌كانیش، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌‌ كه‌ ده‌رفه‌تى ‏هاریكاریى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ‏وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌تدا. ‏

شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش، گرنگیى بره‌ودان به‌ دیموكراسى و ‏پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین له‌ هه‌رێمى كوردستان، ‏دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.