به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان داوا له ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، كتێبخانه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌كات كتێب به‌زیندان و شێڵته‌ره‌كان ببه‌خشن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب رێكده‌خات، به مه‌به‌ستی به‌خشینی كتێب به زیندانه‌كانی چاكسازی نه‌وجه‌وانان، گه‌وران، ئافره‌تان و شێڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ئافره‌تان .
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتوو: ده‌توانن كتێبه‌كان بگه‌یه‌ننه كتێبخانه گشتییه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاشان له مه‌راسیمێك ده‌به‌خشرێته وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئا- كامران
هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی كتێب بۆ زیندان و شێڵته‌ره‌كان ده‌ستی پێكرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.