Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:31

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی بۆ یەکەمجار سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری کارا کرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری کرد و سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری خستە کار، هاوکات گوتەیەکی پێشکەش کرد.
پوختەیەکە لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
• ئەمە جێی دەستخۆشییە و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ دەکەم.
• ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییانی کوردستان.
• دەبێتە بنەمایەک بۆ خزمەتگوزارییەکانی تریش کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت.
• کۆکردنەوەی داتا لە هاووڵاتییان هاوکارییەکی زۆری حکوومەت دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزارییەکانی تر بەخێرایی ئەنجام بدات، هاووڵاتییانیش زیاتر بتوانن سوود لەو جۆرە خزمەتگوزارییانە وەربگرن.
• ئێمە لە شێوازی بەکارهێنانی کاغەز و رۆتینێکی دوورودرێژ هاتین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی خێرا کارەکان ئەنجام بدەین.
• ئەم جێی دەستخۆشییە و جێی ئومێدە، قۆناغێكی نوێیە و قۆناغێکی سەردەمییانەیە بۆ ئەوەی لەمەودوا بەماوەیەکی خێراتر کاروباری هاووڵاتییان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
• دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە کاریان تێدا کردووە و پیرۆزباییش لە خەڵکی کوردستان دەکەم.

ده‌قی گۆڕانكارییه‌كان له‌سیسته‌می نوێی هاتووچۆ: 

– هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

– هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

– دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت
هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت
هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

– هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

– هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.