Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:40

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


یانه‌ی وه‌رزشی خانزاد بڵاویكردوه‌وه‌،  بەئامادەبوونی د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ و  ئەندامان و ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌ دەربارەی کاروچالاکیەکان بەگشتی و هه‌ڵسەنگاندیان و لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانیش لەهەمووڕووەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان و پەرەپێدانی زیاتری یاریزانان لەڕووی ڕاهێنان و بەرزکردنەوە کوالێتی و دانانی پڕۆگرامێکی تۆکمە بۆداهاتوو به‌رێوه‌چوو. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی (ضافر عبدالامير) بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا كرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌پۆسته‌كه‌ی بۆی خوازرا. 
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی هه‌ولێریش كرا و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كرا له‌كاره‌كانیاندا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.