ئەمڕۆ ئۆكرانیا یادی ڕۆژی سەربەخۆیی خۆی دەكاتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش مانگ لە سەرەتای لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
لەوبارەیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ، سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارێكیدا لە ڕۆژی سەربەخۆیی سوێندی خوارد كە وڵاتەكەی "تا كۆتایی" ڕووبەڕووی لەشكركێشی ڕووسیا دەبێتەوە و "هیچ سازشێك" ناكات.
زێلێنسكی لە وتارێكی ڤیدیۆییدا گوتی: بۆ ئێمە گرنگ نییە ئێوە چ سوپایەكتان هەیە، ئێمە تەنیا گرنگی بە خاكی خۆمان دەدەین و تا كۆتایی شەڕی بۆ دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەش مانگ بە توندی خۆمان ڕاگرت، قورس بوو، بەڵام ئیرادەمان پاراست و لە پێناو چارەنووسی خۆماندا خەبات دەكەین.
دەسەڵاتدارانی كییڤ تا ڕۆژی پێنجشەممە قەدەغەكردنی گردبوونەوەی گەورەیان سەپاندووە، لە ترسی ئەوەی نەوەك لە ڕۆژی نیشتمانیدا بەر هێرشی مووشەكی بەرفراوانی ڕووسیا بكەون.
سەرۆكی ئۆكراینا: تاكۆتایی شەڕ دەكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.