Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:15

كتێبی "خوێندنی باڵا له‌ سه‌رده‌می كۆرۆناو ئاڵنگارییه‌كاندا " ناساندنی بۆ كرا

پیران ئه‌میر
100%


كتێبی "خوێندنی باڵا له‌ سه‌رده‌می كۆرۆناو ئاڵنگارییه‌كاندا " ،ناساندنی بۆ كراو داهاته‌كه‌ی ده‌به‌خشرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیواو نانه‌كه‌لی
له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی "خوێندنی باڵا له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا و ئاڵنگارییه‌كاندا" كه‌ له‌ نوسینی د. ئارام محمد قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی-یه‌ ناساندنی بۆ كراو داهاته‌كه‌شی وه‌ك هاوكاری و پشتیوانی دارایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (هـیوا) له‌ شاری سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی (نانه‌كه‌لی) له‌ شاری هه‌ولێر ته‌رخانده‌كرێت.
به‌ ئاماده‌بونی د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و د.هوشیار عبدالله‌ عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رۆك زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و نوسه‌ران و مامۆستیان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی "خوێندنی باڵا له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا و ئاڵنگارییه‌كاندا" ناساندنی بۆ كرا.
له‌ وتارێكدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌ وێسته‌گه‌كانی نوسینی ئه‌م كتێبه‌ و ئامانجه‌كه‌ی كردو ڕایگه‌یاند: بیرۆكه‌ی نوسینی ئه‌و كتێبه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت به‌ر له‌ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كاتێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌م كه‌وته‌ ئه‌ستۆ، به‌دواچون و خوێنده‌وه‌م بۆ كۆی كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌كرد، دوای بڵاو بونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان وه‌ك پاڵپشتی ده‌ستمان دایه‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی.
د. ئارام محمد قادر وتیشی: بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه‌ هه‌نگاوه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ كوردسان له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی تێدان كه‌ ده‌ره‌نجامی شه‌ونخونی تیمی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان بوه‌، جیا له‌وه‌ش ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕومان بونه‌وه‌ تێیدا خراونه‌ته‌ڕو، به‌تایبه‌ت كار كردن بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و ده‌یان هه‌نگاوی دیكه‌.
له‌ كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌م مه‌راسیمه‌ ده‌كه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانی دارایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (هـیوا) له‌ شاری سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی (نانه‌كه‌لی) له‌ شاری هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هۆی ئه‌م مه‌راسیمه‌وه‌ هاوكاری هه‌ردو نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكه‌ین و بتوانین كه‌مێك له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.