وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا لە سەردانێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای دهۆک، دۆخی کارەبا بەتایبەتی پرۆژەی پێوەری زیرەک و فرۆشتنی وزە و داهاتی کارەبا و دانانی سیستەمی پڕی پەید بۆ بازاڕی دهۆک لەگەل بەرپرسانی کارەبای پارێزگاکە تاوتوێی کرد.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، لە کۆبوونەوەکەدا، بە خستنەڕووی گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، پێداگیریی لەسەر کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا کرایەوە، کە بەشێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا بەکار دێت.
گرفتەکانی کارەبای دهۆک چارەسەر دەکرێن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.