Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:37

ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، لە سنووری مەخموور سوپای عێراق تێبینی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان  ڕووی داوە. 

سەرچاوەیەک لە فیرقەی 14ـی مەخمووری سوپای عێراق تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمشەو چوارشەممە 24ـی 08ـی 2022 لە ڕێگەی سەرەکی گەیارە- مەخموور هێزەکانی سوپای عێراق لە کاتی بینینی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە دەشتاییەکانی سنووری قەراج ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: ماوەی چەند دەقەیەک ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوام بووە و تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا سەرجەم هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور و گەیارە خراونەتە ئامادەباشی، ئێستاش ڕەوشی ناوچەکە ئارام بووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.