له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا (ناسا) ده‌نگێكی ترسناكی بڵاو كرده‌وه كه گوایه له كونه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئاسمانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه كه 250 ملیۆن ساڵی ڕۆناكی له زه‌وییه‌وه دووره.
ده‌نگه‌كه كه تاڕاده‌یه‌ك له شێوه‌ی ده‌نگی ڕه‌شه‌بایه‌كی ترسناك ده‌چێ، بووه‌ته جێگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆرێك له هاووڵاتییانی گۆی زه‌وی.
ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت: ده‌نگه‌كه له گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی په‌رسیۆسه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ته‌كنیكه‌وه ده‌ستكاری و به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێی مرۆڤ بیبیستێت.
ناسا ئاشكراشی كردووه كه هۆكاری بیستنی ده‌نگه‌كه ئه‌و گازانه‌یه كه ده‌وروبه‌ری كونه ڕه‌شه‌كه‌یان داوه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ده‌نگه‌كان له بۆشایی ئاسماندا ده‌مژرێن.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی زانستی(Science Alert) جیهانی سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره مرۆڤ به گوێیه‌كانی ئه‌و جۆره ده‌نگه ترسناكانه‌ی ئاسمان و كونه ڕه‌شه‌كه ببیستێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌پۆڵی ده‌نگه‌كانی كونه‌ڕه‌شه‌كه به‌شێوه‌ی تیشك له گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی په‌رسیۆسه‌وه به پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێر دێنه ده‌ره‌وه، گۆڕینی ئه‌م ده‌نگانه‌ش بۆ داتای بیستراو له‌لایه‌ن ئاژانسی ناساوه شێوازێكی نوێی نایابه و ڕه‌نگه له داهاتوودا له دیارده گه‌ردوونییه‌كان سوودی زۆر بگه‌یه‌نێت.
به گوێیه‌كانت ده‌نگه ترسناكه‌كه‌ی كونه‌ڕه‌شه‌كه ببیسته:-
The misconception that there is no sound in space originates because most space is a ~vacuum, providing no way for sound waves to travel. A galaxy cluster has so much gas that we've picked up actual sound. Here it's amplified, and mixed with other data, to hear a black hole! pic.twitter.com/RobcZs7F9e
— NASA Exoplanets (@NASAExoplanets) August 21, 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.