سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌ركی له پێشینه‌یان دابینكردنی ئاوی پاكه بۆ هاووڵاتییان و بۆ ئه‌مه‌ش رۆژانه 3 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاره‌كان دابین ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "ئه‌ركی له پێشینه‌مان دابینكردنی ئاوی پاكه بۆ هاووڵاتییانمان".
ڕاشیگه‌یاند "رۆژانه زیاتر له 3 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ شاره‌كانی كوردستان دابین ده‌كرێت، واته 500 لیتر بۆ هه‌ر به‌شدارێك له ڕۆژێكدا".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "كار ده‌كه‌ین بۆ ڕێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی ئاو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.