Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:23

وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆ پۆست لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا  نۆ پۆست لە (زانکۆى  ڕاپەڕین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌" هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران 
3) ڕاگرى کۆلێژى زانست
4) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
5) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە
6) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتى
7) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان
8- ڕاگری کۆلێژی پەرستاری
9) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
-  نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"  ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو" دواکات بۆ پێشکەشکردن  (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/9/1) ڕۆژى (پێنجشەمە) دەبێت.
-  پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.
- هەر كه‌سێك ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێت (سى ڤى یەکەى) و (پوختەى ڕاژەکەى) و (فەرمانى زانکۆیى وەرگرتنى نازناوى زانستى دواى وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر)ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوەو بینێرێت.
https://forms.gle/Bwzk82C3xNGxVytA6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.