Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

له‌ ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (موسته‌فا ره‌ئوف) دا

کوردستان TV
100%


25ـی8ـی2020  ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی شانۆكارو میوزیكژه‌نی ناسراوی كوردستان خوالێخۆشبێت موسته‌فا ره‌ئوف ـ ه‌ ، په‌نجا ساڵ خزمه‌تكردنی مۆسیقاو گۆرانی كوردی به‌بێ دابڕان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر ، وه‌ك ئه‌كته‌ریش‌ ڕۆڵی خۆی هه‌بووه‌ له‌مێژووی شانۆی هه‌ولێر .
شانۆكار و میوزیكژه‌ن موسته‌فا ره‌ئوف له‌ ساڵی 1942 له‌ هه‌ولیری ئازیز له‌ دایكبووه‌ ، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایان به‌شی وه‌رزش ،له‌ سالی 1958 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ له‌ تیپی ده‌رسیم به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ، له‌گه‌ل ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ كاری كردووه‌ وه‌ك میوزیكژه‌ن ( تاهیر تۆفیق ، رسول گه‌ردی ، یه‌حیا مه‌رجان ، باكوری ، شه‌مال سائیب ، فواد ئه‌حمه‌د ،  مشكۆ ، عاره‌ب عوسمان ، محمد عارف جه‌زراوی ، محمد جه‌زا ، جه‌وده‌ت شاكر ،  وه‌ یه‌كه‌م ژه‌نیاری ئامێری قانوون بووه‌ له‌ هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌م تیپانه‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ : 
1- تیپی ده‌رسیم 
2-  تیپی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان 
3- تیپی چالاكی قوتابخانه‌كان 
4- تیپی هونه‌ری هه‌ولێر 
5- تیپی كۆمه‌ڵه‌ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی 
6- تیپی مۆسیقای شۆرش       موسته‌فا ره‌ئوف
7- تیپی هونه‌ره‌ میللیه‌كان
8- تیپی مۆسیقای هه‌ولێر 
9- له‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌ڵمانیاو روسیاو نه‌مسا به‌شداربووه‌ 
10- به‌ هه‌لبژاردن بۆته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی یه‌كه‌مین سه‌ندیكای كوردستان 
11- به‌رپرسیی تیپی هونه‌ره‌ میللیه‌كان بووه‌ 
12-  به‌شداری كاری شانۆیی كردووه‌ 
13- له‌ درامای چلپاو به‌شداربووه‌   
خاوه‌ن ئه‌زموون  و میژوویه‌كی جوانه‌  چ وه‌ك شانۆكار یان  میوزیكژه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ ناو بانگ و دیاری هه‌ولێری ئازیز بووه‌ خاوه‌ن خزمه‌تی 50 ساڵه‌ به‌ بێ دابڕان ، ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش بووه‌ ، وه‌له‌ ڕێككه‌وتی  25ـی 8ـی 2014 چووه‌ به‌ ردلۆڤانی خودا و مالئاوایی له‌ دۆست و ئازیزانی كرد.
 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.