Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

گۆڤارێكی ئەمریكی ئامانجی سەردانی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ عێراق ئاشكرا دەكات

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لانیكەم 10 جار سەردانی عێراقیان كردووە
کوردستان TV
100%

گۆڤاری "فۆڕێن پۆڵسی"ی ئەمریكی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، "ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و چەند بەرپرسێكی تری باڵای ئێران لە چەند مانگی رابردوودا لە ژێر رۆشنایی چەقبەستوویی سیاسی لەو وڵاتەدا، لانیكەم 10 جار سەردانی عێراقیان كردووە.
هەروەها  گۆڤارەكە لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، بۆ یەكەمجار لە ماوەی دە ساڵدا، توندوتیژی تەنانەت لە نێوان گروپە سیاسییەكانیشدا ئەگەرێكە  .
دوای نزیكەی 10 مانگ لە نێوان هەڵبژاردنەكان و كشانەوەی نوێنەرانی سەدر، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا تەنیا دوو جار سەردانی عێراقیان كردووە.
لەبەرامبەردا گۆڤارەكە دەڵێت : بە پێچەوانەی ئەوەوە، ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و بەرپرسانی دیكەی باڵای ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لانیكەم 10 جار سەردانی عێراقیان كردووە بۆ تاوتوێكردنی رێكخستنی حكومەتی داهاتوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.