Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:54

جاك دراپێر گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی وینستۆن سالمی ئه‌مه‌ریكی

کوردستان TV
100%


یاریزانی لاوی به‌ریتانی، جاك دراپێر گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی وینستۆن سالمی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی له‌ ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دراپێری ته‌مه‌ن بیست ساڵ و پۆلێنكراوی په‌نجاوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دۆمینیك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی دووسه‌دوسیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو بیست خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو.
 له‌ قۆناغی داهاتوودا، دراپێر ڕووبه‌ڕووی مارك ئه‌ندریا هوسلێری سویسری ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ماكسیم كرێسی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لۆرێنزۆ سۆنێگۆی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی شه‌ست وسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش حه‌وت، شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش بوو، له‌ قۆناغی هه‌شتدا، كرێسی یاری له‌گه‌ڵ ئه‌دریان مانارینۆی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.