کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25 ی 8 ی 2022 له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری ئیسته‌نبولی وڵاتی تورکیا، تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕاده‌كێشرێت.
سیی و دوو یانه‌ی گه‌یشتوو بۆ ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ر چوار ئاستی جیا دابه‌شكراون و له تیروپشكدا به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه دابه‌شده‌كرێن، یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە شه‌شی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات و لە دووی تشرینی دووه‌م کۆتاییدێت، دواتر تیروپشکی قۆناغی شازده رادەکێشرێت و یارییەکانی ئەم قۆناغەش لە مانگه‌كانی شوبات و ئاداری ساڵی دووهه‌زاروبیست و سێ ئه‌نجام ده‌درێت.
دوابه‌دوای ئه‌ویش تیروپشکی قۆناغەکانی چارەگی کۆتایی و پێش كۆتایی رادەکێشرێت و یاری کۆتاییش لە ده‌ی حوزه‌یرانی سالی داهاتوو له ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر لە ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشکەکەدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترینەکانی وەرزی رابردووی كیشوه‌ری ئه‌وروپا دیاریده‌کات و خەڵاتیان ده‌کات کە بریتین لە هه‌ریه‌ك له باشترین یاریزان و باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لەگەڵ باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردووی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ئه‌م ئێواره‌یه تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی نوێ ڕاده‌كێشرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.