Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:28

بارسێلۆنا و مانچسته‌رسیتی یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری خێرخوازیدا، یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كردو یاریەكەش لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا هەردوو یانە بە سێ‌ گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
 داهاتی ئەم یاریە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان تەرخان كرابوو، لە خولەكی بیست ویەكدا، هێرشبەری ئەرژەنتینی، جولیان ئەلڤارێز گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان پیێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی گۆڵی بەرامبەری بارسای لە خولەكی بیست و نۆ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست و شەشدا، فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری تۆماركرد، دوای چوار خولەكی دیكەش، یاریزان كۆل پالمێر گۆڵی دووەم و بەرامبەری سیتیزێزی بەدەستهێنا، دواتر مێمفیس دێپای هۆڵەندی گۆڵی سێیەمی بارسێلۆنای لە خولەكی حەفتاوهەشت تۆماركرد.
 لە دواساتەكانی یاریشدا، ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵی سێیەم و بەرامبەری میوانەكانی بە لێدانی سزا بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە، بڕیاربوو ئەم یاریە لە هاوینی پارساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەو كات بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریەكە نەكراو بۆ ئەمساڵ دواخرا.
 


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.