Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

لە قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنەكان دینامۆ زەگرب سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆدۆ گلیمت تۆماركرد

کوردستان TV
100%

لە گەڕی هاتنی دوایین قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی دینامۆ زەگربی كڕواتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی بۆدۆ گلیمتی نۆروێژی میوانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ.
 دوای تێپەڕبوونی چوار خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی یاری، یاریزان میسلاڤ ئۆرسیچ گۆڵێكی بۆ دینامۆ زەگرب تۆماركرد، پاشان یاریزان برونۆ پێتكۆڤیچ گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی سیی و پێنج بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتادا، ناوەڕاستكاری دانیماركی، ئەلبێرت گرۆنبێك گۆڵێكی بۆ بۆدۆ گلیمت تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی لە نێوان هەردوو تیپ كەمكردەوەو كاتی یاسایی یاری بەم ئەنجامە تەواوبوو، بەهۆی ئەوەی لە یاری گەڕی چووندا، بۆدۆ گلیمت بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، بۆیە پەنابرایە بەر دوو گێمی زیادكراو.
 لە خولەكی دوازدەمی گێمی زیادكراوی دووەمدا، هێرشبەری سویسری، جۆسیپ درامیچ گۆڵی سێیەمی دینامۆ زەگربی بەدەستهێنا، لە دواساتەكانی گێمەكەش، یاریزان پیتێر بۆكای گۆڵی چوارەمی تیپە كڕواتیەكەی تۆماركرد.
 بەم ئەنجامەش دینامۆ زەگرب بە كۆی هەردوو گەڕی چوون و هاتن بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێش تیپە نۆروێژیەكە كەوت و گەیشتە قۆناغی كۆمەڵەكانی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ.
 

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.