Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:43

دوایین زانیاریی دەربارەی هەوڵێكی دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ نێو مەخمور

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو چەكدارانی تیرۆریستی داعش هەوڵیانداوە دزە بكەنە نێو سەنتەری قەزای مەخمورو چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
بەڵام لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە لە رێگای كامیرای حەراییەوە لەنێو زەوییەكانی جووتیارانی ناوچەكە لە نزیك قەڵاتی مەخمور بیندراون.
دواتر لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق رووبەروویان بوونەتەوەو لە پێكدادانی چەكداریدا ، دوو چەكداری داعش كوژراون و دوو چەكداری دیكەشیان برینداربوون، تەرمی چەكدارە كوژراوەكانیش كەوتونەتە ژێر دەستی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق.
دوای ئەو رووداوەش هێزەكانی سوپای عێراق بە مەبەستی پاراستنی ناوچەكە لە دەوروبەری قەزای مەخمور بڵاوەیان پێكراوە.
كارزان كاكل/پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.