ئیبراهیم تاتڵیسەس ، هونەرمەندی ناودار كە لە قەزای بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو لەو ئۆتۆمبێلە دەرهێنرا كە تیایدا گیریخواردبوو و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
لە ناوچەی یاڵیكاڤاكی شاری بۆدروم، ئەو مینی پاسەی كە ئیبراهیم تاتڵیسەس-ی تێدابوو لەگەڵ بارهەڵگرێكدا تووشی پێكدادان هات، بەهۆی كاریگەری پێكدادانەكە مینی پاسەكە وەرگەڕا.
دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی تەندروستی، ئاگركوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.
هونەرمەند تاتڵیسەس كە لەناو مینی پاسەكەدا گیریخرادبوو، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەكان رزگاركرا، بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە.





 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.