Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:43

تۆنی کرۆس: بەهیچ شیوەیەك لە بریاری وازهێنانم له‌ یاری نێودەولەتی پەشیمان نیم

کوردستان TV
100%


تۆنی کرۆسی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند،  بەهیچ شیوەیەك لە بریاری پار ساڵی سەبارەت بە وازهێنانی له‌ یاری نێودەولەتی پەشیمان نیە.
 كرۆسی تەمەن سیی و دوو ساڵان لەمیانی بەشداربوونی لە كارێكی خێرخوازی و لە وەلامی پرسیارێكدا گوتی هیچ ساتێک نەبووە کە هەستم بە گومان کردبێت لە بڕیاری وازهێنانم لە یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
 هەروەها یاریزانه‌كه‌ روونیكردەوە ئەم بریارە لە دوای پاڵەوانێتی ئەوروپا بابەتێك بوو كە بۆ ماوەیەکی زۆر بوو بیرم لێی كردەوە، دواجار هاتمە ئەو بروایە وازهێنانی خۆم رابگەیەنم، كرۆس لەگەڵ هەلبژاردەی وڵاتەكەی سەدوشەش یاری ئەنجامداوە.
 هەروەها توانی لەگەڵ مانشافت نازناوی جامی جیهانی دووهەزاروچواردە بباتەوە، بۆ دوایین جاریش درێسی هەڵبژاردەی ولاتەكەی لەیاری قۆناغی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دووهەزاروبیست بوو كاتێك بە هەلبژاردەی ئینگلته‌را دۆڕا، کرۆس وەرزی رابردوو بۆ جاری پێنجەم لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.