Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:40

توێژینەوەیەك هۆشداری لە مەترسییەكانی تاتۆ دەدات

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەم دواییە هۆشداری داوە لە زیانەكانی مەرەكەبی تاتۆ و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە چونكە ماددەی كیمیایی ژەهراوی تێدایە.
زانایان لە زانكۆی ویلایەتی نیویۆرك بۆیان دەركەوتووە كە نیوەی ئەو نموونانەی مەرەكەبی تاتۆ كە پشكنینیان بۆ كردووە (56 نموونە) پێكهاتەی "ئازۆ"یان تێدایە، كە لە ژێر تیشكی سەروو بنەوشەییدا كە لە تیشكی خۆردا دەردەچێت - تێكدەچن و دەبنە مادەی كیمیایی و هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجە.
 زاناكان ئاماژەیان بەوەدا كە زۆرێك لەو رەنگانە گەردیلەی كەمتر لە 100 نانۆمەتریان تێدایە، كە دەتوانن بچنە ناو ناوكی خانەكان و ببنە هۆی گۆڕانی شێرپەنجەیی.
هەروەها زاناكان رایانگەیاندووە، ئەو كەسەی تاتۆی بۆ دەكرێت مەترسی تووشبوونی بە هەوكردنی بەكتریای لەسەرە بەهۆی چوونە ناو پێستەوە، یاخود تووشی نەخۆشییەكی خوێناوی وەك هەوكردنی جگەر دەبێت، ئەگەر ئەو ئامێرانەی لە پرۆسەكەدا بەكارهاتوون بە باشی پاك نەكرێنەوە.
هەروەها ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی لە زاری جۆن سوێرك، ئەو كیمیاكارەی كە سەركردایەتی تیمی زانایانی توێژینەوەكەیان كردووە، نووسیویەتی: "ئەستەمە بزانین بۆیاخەكان چی تێكدەدەن، ئەگەری ئەوە هەیە كە ئێمە خۆیان ڕەنگی سەلامەتمان هەبێت.
هەروەها دەڵێت: هەندێك لە ڕەنگەكان گەردیلەی زۆر بچووكیان تێدابووە كە دەتوانێت بە پەردەی خانەكاندا تێپەڕێت و ببێتە هۆی زیانێك كە لەوانەیە بگاتە شێرپەنجە.
سوێرك ئاماژەی بەوەشكردووە، لابردنی تاتۆ-ش پرۆسەیەكی مەترسیدارە و لەوانەیە كاریگەری لەسەر تەندروستی هەبێت،.
 ڕوونیشیكردەوە، بە تەواوی نازانین لەیزەرەكە چۆن كارلێك دەكات لەگەڵ ئەو ڕەنگە تاتۆیانەی كە لە تاتۆدا لادەبرێن.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.