Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:10

ئه‌نجیلك كێربر به‌هۆی دووگیان بوونی به‌شداری له‌ ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ ناكات

کوردستان TV
100%


ئاژانسه‌كان هه‌وڵ بڵاویانكرده‌وه‌، كچه‌ تێنسزانی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی ئه‌نجیلك كێربر به‌هۆی دووگیان بوونی به‌شداری له‌ ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ناكات.
 له‌م باره‌‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و كچه‌ تێنسزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ ئاشكرایكرد كه‌ کێربەری خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می پێشووتری جیهان، ‌ئێستا دووگیانه‌، بۆیه‌ کێربەری خاوه‌ن سێ نازناوی گراند سلام چاوەڕێی له‌دایك بوونی یه‌كه‌م كۆرپه‌ی ده‌كات و بەشداری لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا ناسراو به‌ فلاشینگ میدۆز ناکات، كێربێری ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ دوایین یاری له مانگی ته‌مموزی سالی رابردوو له‌ پاله‌وانیه‌تی ویمبڵدۆن ئه‌نجام داوه‌.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كێربێر دووپاتیكرده‌وه‌ دووگیان بوونی ئەو كچه‌ تێنسزانه‌ به‌مانای ‌كۆتایی هاتنی كاروانی پیشه‌گه‌ری له‌ جیهانی تێنسی سه‌ر زه‌وی نییه‌.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.