شهوی ڕابردوو نهشتهرگهریی گهورهی دڵ بۆ دوو كهس ئهنجامدرا كه زیاتر له 9 كاتژمێری خایاند و توانرا ژیانی ههردووكیان له مردن ڕزگار بكرێت.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی ڕایگهیاند: لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبوونی 8 پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشكی بەنج و ستافی كارمەندانی تەندروستی، توانرا شەوی ڕابردوو ژیانی دوو هاووڵاتی لە مردن ڕزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورە و ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ڕاشیگهیاند: ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان 35 ساڵ و 37 ساڵ بوو و تووشی دڕانی شاخونێبەری سەرەكی دڵ ببوون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستببوو و دەبوایە لە ماوەیەكی كەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان، خۆشبەختانە بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی توانرا بەسەركەوتوویی دوو نەشتەرگەریی گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئاماژهی بهوهش دا: نەشتەگەرییەكان لە كاتژمێر ( 9)ی شەو تاوەكو (6)ی بەرەبەیان درێژەی كێشا و بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە، توانرا ئەو دوو نەخۆشە لە مردن ڕزگار بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.