دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای عێراق له باشووری كه‌ركووك، سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.
بۆمبه چێنراوه‌كه به كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای عێراق له دۆڵی شای له باشووری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی عێراقی گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له دۆڵی شای له باشووری شاری كه‌ركووك جموجۆڵیان هه‌یه و هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌نه ئامانج و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی لیوای 20ی تیپی 5ی پۆلیسی فیدڕالی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕووی دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.