به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رمه دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌نێو باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراو له شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێری ڕایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌م بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرایەوە بەبوونی تەرمێک لەنێو بینایەکی هەیکەل لە سەر ڕێگای نیوان (هەولێر - کەرکووک).
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن چوونە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەسێک بەناوی (ئه‌مین ئومێد عه‌بدولكه‌ریم) تەمەن (19) ساڵ لەنێو بینایەکە گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ناوبراو ماوەی (10) ڕۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێن بووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەهۆی تێکچوونی شێوەی تەرمەکە، ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی گیانلەدەستدانی ناوبراو.
وێنه.. وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو باڵه‌خانه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.