گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زانیاری نوێی له‌سه‌ر ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده ئاشكرا كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
زه‌بیحوڵا موجاهید گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ڕایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسییه‌ی كوشتنی زه‌واهیری به‌رده‌وامن و تا ئێستا كۆتاییان نه‌هاتووه، به دڵنیاییه‌شه‌وه دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا ته‌رمی زه‌واهیرییان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده‌ی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به درۆنیك له شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ئه‌و كات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه كوشتنی زه‌واهیری به‌مشێوه‌یه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌فغانستان و یاسا و ڕێككه‌وتنه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
سه‌باره‌ت به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش، گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له وڵاته‌كه‌یان له‌ناوبردووه و پێویست به مه‌ترسی وڵاتان له‌نێویشیاندا ڕووسیا ناكات له بوونی ڕێكخراوه‌كه له‌نێو خاكی ئه‌فغانستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.