ئه‌مڕۆ پێنجه‌م به به‌شداری 33 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كۆتایی به خولێكی كیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشك و ئه‌تۆم هات كه له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕأیگه‌یاند: ئەمرۆ پێنجشه‌م لە شاری بەغدا بە بەشداری 20 ئەفسەری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە و 13 ئەفسەری بەرگریی شارستانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ 24 ئەفسەری بەرگریی شارستانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، خولێکی تری کیمیاوی، بایۆلۆجی، تیشک و ئەتۆم (CBRN)لە شاری بەغدا کۆتایی پێهات.
خولەکە لە ڕێكه‌وتی 21/8/2022 دەستی پێ کرد و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لە ڕێكه‌وتی 25/8/2022 کۆتایی ھات.
خوله‌كه له‌لایەن ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی بایۆلۆجی ڕاهێنانی (NCBRT) ئەمریکی سەرپەرشتی دەکرا کە سەر بە زانکوی ئارێزویانایە.
خوله‌كه تایبەت بوو بە چاککردن و پاراستنی کەلوپەلی پشکنینی ماددە کیمیاوییەکان و بایۆلۆجی، تیشک، ئەتۆم، ناوەندەكه گرینگی تایبەت دەدات بەم بوارانە بۆ پارێزگاری ژیان وەک ژینگە و ژیانی مرۆڤ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.