Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:59

دادگای باڵای فیدڕالی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دادگای باڵای فیدڕالی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووی سه‌یركردنی ئه‌و داوا یاساییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شیان كراوه‌.

دادگای باڵای فیدڕالی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ سه‌یری ئه‌و داوایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاراسته‌مان كراون.

په‌رله‌مانتار نه‌ساڕ زغه‌یر روبێعی و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌در داوای یاساییان له‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌رز كردبووه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و بڕیاری ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردبوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نییه‌ و هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر ناده‌ن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.