گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌داته‌وه كه پرسیار ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی شوفێری سیسته‌می دیجیتاڵی كه ئایا نێوده‌وڵه‌تییه یاخود ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كاری پێ ده‌كرێت.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له پۆستێكدا ده‌ڵێت: زۆر خه‌ڵك پرسیارمان لێ دەکەن كه ئایا ئەو مۆڵەتەی کە بەسیستەمی تازەی دیجیتالی وەری دەگرین نێودەوڵەتییە یان نا.
بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ش فازڵ حاجی ده‌ڵێت: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (نەخێر ئەو مۆڵەتە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان وعێراقە).
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: بۆ چوونە دەرەوە، پێویستت بە مۆڵەتی نێودەوڵەتی هه‌یه کە لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە پێت دەدرێت.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار سیسته‌می دیجیتاڵی مۆڵه‌تی شوفێری له هه‌رێمی كوردستان كارا كرا و له ڕێوڕه‌سمێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.