به چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، سبەی هەینی (26ی 8ی 2022) یارییەکانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان دەست پێ دەکات.
له خوله‌كه‌دا هه‌شت یانه به‌شدارن و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
یانه به‌شداره‌كانی خوله‌كه بریتین له: ئه‌كاد، ئافرۆدێت، سلێمانی، سیروانی هەڵەبجە، سه‌نحاریب، ئافره‌تانی هه‌ولێر، ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ق ته‌ق).
ئه‌و یانانه‌ی كه له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌ن بریتین له یانه‌كانی:-
1- ئه‌كاد
2- سه‌نحاریب
3- ته‌ق ته‌ق
4- ئافره‌تانی هه‌ولێر
یانه‌كانی به‌شداربوو له كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانیش بریتین له یانه‌كانی:-
1- سلێمانی
2- ئافرۆدێت
3- ده‌ربه‌ندیخان
4- سیروانی هەڵەبجە
یارییەکانی یەکەم ڕۆژی خولەکە سبەی هەینی له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی له هۆڵی یانه‌كانی ئه‌كاد و سلێمانی به‌رێوه دەچێت.
له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 2 تیپ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین، قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینیش به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت كه قۆناغی یه‌كه‌م له شاری سلێمانی ده‌بێت و قۆناغی كۆتاییش له شاری هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان.
خشتەی تەواوی یارییەکان لە هەردوو کۆمەڵەی هەولێر و سلێمانی بەمشێوەی خواره‌وه بەرێوە دەچێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.