Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:23

تیروپشكی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.. كۆمه‌ڵه‌ی ریال مه‌درید ئاسان و به‌رشه‌لۆنه‌ ئاگرینه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022-2023 به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاسان و به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕكابه‌ریشی له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاگرین گیرسایه‌وه‌.

ئه‌نجامی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:-

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:- ئه‌یاكس، لێڤه‌رپوول، ناپۆلی، رینگه‌رز

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: پۆرتۆ، ئه‌تله‌یتكۆ مه‌درید، لێڤه‌ركووزن، كلۆب برووگ

كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: بایرن میونشن، به‌رشه‌لۆنه‌، ئینته‌ر میلان، ڤیكتۆریا بلزن

كۆمه‌ڵه‌ی چوارشه‌م: فڕانكفۆرت، تۆتنهام، سپۆرتینگ لیشبۆنه‌، مارسیلیا

كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: میلان، چێڵسی، ساڵزبۆڕگ، دینامۆ زگرب

كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ڕیال مه‌درید، لایپزیگ، شاختار دۆنیتسك، سێلتیك

كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: مانچسته‌ر سیتی، سڤیلییه‌، دۆرتمۆند، كۆپنهاگن

كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: پاریس سان جێرمان، یۆڤێنتۆس، به‌نفیكا، مه‌كابی حه‌یفا

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.