Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:04

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ سلێمانی هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له‌ هه‌وڵی كوشتن ڕزگار ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ ھاووڵاتییەکیان لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگار کرد و تۆمەتباری ڕووداوەکەشیان دەستگیر کرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس کە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی بەکرەجۆ شەڕ بووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە دەستگیربکرێت کە بە چەقۆ ھەوڵی کوشتنی ھاوڕێیەکی دابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ھێزەکانی پۆلیس بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە و لە مردن ڕزگاریان کرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ ناوی (م، ع، ک) لە دایکبووی 2003 بەڕەگەزنامە عەرەبه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (31/405) ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.