ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای كرد كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ڕه‌فیق ساڵحی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی ڕاگه‌یاند: به نووسراوێك كه واژووی 180 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه ده‌ست به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناچار ده‌كرێن ده‌ست به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لایه‌نه سیاسی و فڕاكسیۆن و حزبه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه و پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی مانگێكه خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در به‌شێك له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان گرتووه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه لێ بگه‌ڕێن هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت تا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌درێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدڕالیان دادا و دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تیایدا، دواتر به فه‌رمانی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در پاشه‌كشه‌یان كرد و گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆیان له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.