ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان لە دۆڵی باڵەییانی سنووری قەسرێ لە قەزای چۆمان، 6 کەس بوونە قوربانی.
عەبدولڕەحمان مەولوود بەرپرسی بنکەی تەندروستی قەسرێ بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 6:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی 3 تەرم گەیەنرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستدابوو لە ڕێگای گوندی خەزێنە لە دۆڵی باڵەییان، هه‌روه‌ها له ڕووداوه‌كه 3 كه‌سی تریش بریندار ببوون.
ڕاشیگەیاند: ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناوه‌كانیان بریتین له (سەرکەوت ئەحمەد، شا سەرکەوت ئەحمەد و بوشڕا عوسمان عەوڵا).
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بریندارەکانیش دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکانیانه‌وه رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کران.
بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڕووداوەكه هاتوون خەڵکی گوندی خەزێنەی دۆڵی باڵەییانن لە سنووری قەسرێ و ئەمڕۆ لە كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له گوندەکەیان تووشی ئه‌و ڕووداوه بوون، هه‌روه‌ها بەشێکیشیان دانیشتووی شاره‌دێی قەسرێن.
په‌یامنێر: کەریم سمکۆ
فۆتۆ: سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د و شای كوڕی كه له ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.