Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:48

زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاگادارییه‌ك بۆ قوتابییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ده‌توانن داواكاری و پێشنیاز و سكاڵای خۆیان ئاراسته‌یان بكه‌ن.

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم قوتابییان ئاگادار دەکه‌ینه‌وه‌ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، سندووقی سکاڵا و داواکاری لە سەرجەم کۆلێژەکان دادەنرێت و دەتوانن داواکاری و پێشنیاز و سکالای خۆتان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرجەم داواکارییەکان لە ماوەیەکی کورتدا دەگاتە دەستیان و بە وردی دیراسەی دەکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم سندووقی سکاڵایە بۆ ئەوەیە هەموو قوتابییەک بتوانیت ئەوەی ئارەزووی دەکات لە پێشنیاز و داواکاری و سکاڵا بیگەیەنێت بە سەرۆکایەتی زانکۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.