Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:37

دوای یەك ملیۆن حاڵەتی مردن لەمساڵدا.. ئامادەكاری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە كۆرۆنا دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، كاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوەیەكی واقیعیانە بە پەتای19 Covid بكرێت، دوای ئەوەی ئەمساڵ یەك ملیۆن حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەكە تۆماركرا.
ماریا ڤان گێرخۆڤ، سەرۆكی تیمی تەكنیكی تایبەت بە كۆڤید-19 لە ڕێكخراوەكە دەڵێت ئەم دەرەنجامە "دڵ شكێنەرە"، چونكە هەموو پشكنین و چارەسەر و ڤاكسین و ڕێكارەكانی تەندروستی گشتی لەبەردەستدایە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە.
گێرخۆڤ لە دیالۆگێكی ڕاستەوخۆدا لە ڕێگەی كەناڵەكانی سۆشیال میدیای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە گوتی: بەو پێیەی ئێمە لە ساڵی سێیەمی پەتاكەداین، لەوەش كارەساتبارترە كە ئەو ئامرازانەمان لەبەردەستدایە كە لە ڕاستیدا دەتوانن ڕێگری لەم مردنانە بكەن.
هەروەها گوتیشی: پێویستمان بە پێداچوونەوەیەكی واقیعییە، بەڕاستی پێویستە هەڵسەنگاندن بكەین كە ئێستا لە كوێین، نابێت لە دۆخێكدا بین كە هەفتانە 14 هەزار بۆ 15 هەزار كەس دەمرن.

ماریا ڤان كێرخۆڤ دووپاتی كردەوە كە هێشتا پەتاكە كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو دەتوانرێت كۆتایی بهێنرێت لە كاتێكدا كە خەڵك بەردەوامن لە ژیانی رۆژانەی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها پێویستمان بە هەندێك بیركردنەوەی زیادە هەیە لەو بارەیەوە، بۆ ئەوەی كەمێك وریاتر بین"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "خەڵكێكی زۆر باس لە پێكەوەژیان لەگەڵ كۆڤید دەكەن، بەڵام دەبێت بە بەرپرسیارانە لەگەڵیدا بژین.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.