Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

شاعیری لاوی كورد " سافی مه‌لازاده‌" كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

دوێنێ هه‌ینی 25-8-2022 شاعیری لاوی كورد سافی عه‌بدولرحمان سوسه‌یی  ناسراو به‌(سافی مه‌لازاده‌)، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد. 
دوای ئه‌وه‌ی شاعیری لاو (سافی مه‌لازاده‌)  تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ ، ده‌گه‌یندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ ، یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڵام  زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كرد.. 
شاعیر(سافی مه‌لازاده‌)، خه‌ڵكی گوندی (سوسێ)یه‌ و شاعیرێكی گه‌نجی دیاری كورد بوو، هه‌روه‌ها سافی یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی گوڵه‌ هه‌نار بۆ شیعری لاوان له‌ 29-5-2022 دیوانه‌ شیعرێكی به‌ ناوی (سترانی كۆچ) بڵاوكرده‌وه‌.
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.