Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:49

لەماوەی مانگێدا .. هەشت سوودی سەرسوڕهێنەری خۆ بەدوورگرتن لە خواردنی شەكر بزانە

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەك كە زانكۆی هارڤارد بڵاویكردووەتەوە دەریخستووە كە خواردنی شەكر پەیوەندی بە هەموو شتێكەوە هەیە لە نەخۆشی شەكرەوە تا زیادبوونی كێشی لەش نەخۆشی چەوری جگەر.
بەڵام ئەگەر كەسێك بڕیاری وازهێنان لە شەكر بدات تەنها بۆ ماوەی مانگێك، لەوانەیە ئەم سوودانەی خوارەوە بچێنێتەوە، هەرچەندە سەرەتا قورس دەبێت:
كەمكردنەوەی هەوكردن لە لەشدا: توێژینەوەیەك كە لە ساڵی 2006 بڵاوكراوەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە پەیوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان شەكر و هەوكردنی درێژخایەن هەیە، كە تووشی 125 ملیۆن ئەمریكی دەبێت، پەیوەندی بە كۆمەڵێك نەخۆشیی بەرفراوانەوە هەیە، وەك نەخۆشی شەكرە، دڵ و خوێنبەرەكان، ئەلزەهایمەر و هەوكردنی جومگەكان، هەروەها، ژیان بە رێجیمێك كە بێ هیچ شەكرێكی سپی بێت یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئەم مەترسییە.
كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە..
چەند توێژینەوەیەك دەریانخستووە وازهێنان لە شەكری زیادكراو مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، بەو پێیەی شەكر جۆرە خۆراكێك دەدات بە خانە شێرپەنجەییەكان.
وزەی زیاتر..
 هەرچەندە شەكر سەرچاوەی وزەیە، بەڵام جۆر و كوالێتی وزە گرنگترینە، بەپێی قسەی پسپۆڕانی تەندروستی، شەكری پاڵاوتە لە خۆراكە پرۆسێس كراوەكان وەك كێك و كولێرە دەبێتە هۆی هەستكردن بە تەمبەڵی و بێهێزی.كاتێك دەستبەرداری ئەم خۆراكانە دەبین، هەست بە باشتربوون دەكەین لە جاران.
باشتركردنی تەندروستی ڕیخۆڵە..
 ئەگەر كەسێك بیت كە تووشی ئاوسانی سك و كێشەی كۆئەندامی هەرس بوویت، و دەتەوێت ڕزگارت بێت لەو شتە بێزاركەرە، خۆبەدوورگرتن لە خواردنی شەكر بۆ ماوەی مانگێك سوودێكی زۆری دەبێت.
بۆ نموونە دەبێتە هۆی باشتربوونی هاوسەنگی بەكتریا سوودبەخشەكانی ڕیخۆڵە، هەروەها زیادكردنی شەكر دەبێتە هۆی پشتگیریكردنی بەكتریا زیانبەخشەكانی ڕیخۆڵە كە دەبێتە هۆی كێشەی هەرسكردن وەك سكچوون و قەبزی.
ددانی باشتر..
 ئەو گەورەساڵانەی كە ڕۆژانە تا دوو كوپ خواردنەوە شەكردارەكان دەخۆنەوە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ددان بە ڕێژەی لەسەدا 30 زیاترە بە بەراورد بەوانەی كە نایخۆنەوە.
كەمكردنەوەی بێزاری و دڵەڕاوكێ..
سوودەكانی وازهێنان لە شەكری زیادكراو لە جەستەدا ناوەستێت، بەو پێیەی درێژ دەبێتەوە بۆ مێشكمان، بۆ نموونە توێژینەوەیەك ئاماژەی بەوە كردووە كە خواردنی بڕێكی زۆر لێی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاد دەكات.
توێژینەوەیەكی ساڵی 2019 دەریخستووە كە رێجیمێكی دەوڵەمەند بە شەكری زیادكراو دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە كاركردنی دەمارەكانی مێشكدا.
نەخۆشی شەكرە..
توێژینەوەیەكی زانكۆی ئەمریكی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە زیادبوونی شەكر لە خۆراكی ڕۆژانەدا پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرەوە هەیە، بەبێ گوێدانە ڕێژەی قەڵەوی كەسێك.ئەگەر بۆ ماوەی 30 ڕۆژ خۆت لە خواردنی شەكر بەدوور بگریت، ئەم مەترسییە كەم دەبێتەوە.
باشتربوونی پێست..
توێژینەوەیەك لە فەرەنسا كە لەسەر 24 هەزار كەس ئەنجامدراوە، كاریگەری خووەكانی خۆراك لەسەر زیپكەیان تاوتوێ كردووە.توێژەران بۆیان دەركەوتووە پەیرەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی كە لە شەكر و چەوری و بەرهەمە ئاژەڵییەكان پێكبێت، پەیوەندی بە زیادبوونی زیپكە هەیە.
ژێدەر/ سكای نیوز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.