Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:44

كاسبكارێكی كورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە له‌كوردستانی ئێران، بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 26 ى 8 ى 2022، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕێبوار ڕەشیدی تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوا سەر بە شاری بانە بووە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بنکەی حەوت تاش لە سنووری بڕوێشکانێ کوژرا.

شایانی باسە ڕێبوار ڕەشیدی باوکی دوو منداڵ بووە و خێزانەکەشی دووگیانە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 35 ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.