Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:40

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 برای كاسبكاری كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


دوو برای کاسبکاری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم ئەبووبەکری 36 ساڵە و ئیسماعیل ئەبووبەکری 29ساڵە ڕۆژی چوارشەممە24 ى 8 ى 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیركران. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو برا کاسبکارە لە سنووری پیرانشار  له‌كوردستانی ئێران ،  بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون. 

هەنگاو زانیویەتی کە کەریم ئەبووبەکری و ئیسماعیل ئەبووبەکری دوای دەستگیركرانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراونەتەوە و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش ئازاد بكرێن داوای بڕی 3 ملیار تومه‌نیان لێكراوه‌. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.