له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا ناسراو به كۆنفرانس لیگ ڕاكێشرا كه بۆ دووه‌مجاره سازده‌كرێت.
له تیروپشكه‌كه‌دا سیی و دوو یانه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه دابه‌شكران، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ئیسته‌نبوڵ باشاك شه‌یری توركی كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی فیۆرنتینای ئیتاڵی و هارتسی سكۆتله‌ندی و ئاڕ ئێف سیی لاتڤی.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی و ستیوا بوخارێستی ڕۆمانی و ئه‌نده‌رله‌ختی به‌لجیكی و سلیكیبۆرگی دانیماركی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هاوكات یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی كه‌وته گڕوپی سێیه‌م و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هابۆێلی ئیسرائیلی و ئۆستریا ڤیه‌ننای نه‌مسایی و لیخ پۆزنانی پۆڵه‌ندی یاری ده‌كات، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی ئه‌لكماری هۆڵه‌ندی له گڕوپی پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئه‌پۆلۆن لیماسۆلی قوبروسی و فادۆزی لیختنشتاینی و دینیبرۆی ئۆكراینی ده‌بێته‌وه.
له گڕوپی هه‌شته‌م و كۆتایش یانه‌كانی بازلی سویسری و سلۆڤان براتیسلاڤای سلۆڤاكی و گالگیریس فیلنیۆسی لیتوانی و بیۆنیك یه‌ریڤانی ئه‌رمینی یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌شتی ئه‌یلول تا سێی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاری كۆتایش له حه‌وتی حوزه‌یرانی دووهه‌زاروبیست و سێ له یاریگای ئه‌دین ئارینا له پراگی پایته‌ختی چیك سازده‌كرێت.
تیروپشكی ڕكابه‌ریيه‌كانی خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا ناسراو به كۆنفرانس لیگ ڕاكێشرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.